به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ دووشەممە عەبدولناسر هێمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە سەرووی وەفدێک، بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییە بانکییەکان لە بواری پێوەندییە بازرگانییەکان و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرز لەوانە سەرۆک وەزیران، وەزیری دارایی و سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق سەفەری بەغدای کردووە و لەگەڵ مستەفا غالب مەخیف سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق کۆ بووەوە.
مستەفا غالب مەخیف سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق لە دیدار لەگەڵ هێمەتی وتی کە بەرپرسانی عێراقی لەسەر چارەسەری کێشە بانکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە جەختیان هەیە و بەزوویی کێشەکان چارەسەر دەبێت.
غالب مەخیف جەختی کرد: هەوڵ دەدەین درێژە بدەینە هاوکاری بانکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئەزموونی تاران لە کاروباری دارایی و بانکی کەڵک وەردەگرین.
342/